پەکەکە بەرپرسی هێرش بۆ سەر بنکەی تورکیا لە دهۆکە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا هێرشی خۆپیشاندەرانی کورد لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیای خستە ئەستۆی هێزەکانی سەر بە گرووپی پەکەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەنیا چەند خولەک پاش هێرشی خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا، بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەو وڵاتە لە پارێزگای دهۆک و ئاگردانی بازگەی پاسەوانی و ئۆتۆمبیلێک، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کاردانەوەیەکدا هێزەکانی پەکەکەی بە بەرپرسی ئەو هێرشانە زانی.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تویتەریی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانە لە ئەنجامی دەنەدانی خۆپیشاندەران لە لایەن گرووپی پەکەکەوە ئەنجام دراوە.

شایان ی باسە کە لە ئەنجامی هێرشی خۆپیشاندەران بۆ سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە قەزای شلادزە لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان لانی کەم یەک کەس کوژراوە و دە کەسی دیکەش بریندار بوونە.

سەرچاوەگەلی خۆجێی ڕایانگەیاند کە ئەو هێرشە لە دوای ئەوە ئەنجام درا کە ناڕازیانی تووڕە لە کوژرانی لانی کەم ٦ کەسی سڤیل بە هۆی هێرشی ئاسمانیی تورکیا لەم حەوتەیەدا، سەرەتا بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و پاش بەرەو بنکەی سەربازیی تورکیا رێگەیان وەڕێ کەوتن.

بەرپرسێکی کورد کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەیەوە بە هەوڵدەریی ڕۆیتێرزی ڕاگەیاند کە سەربازانی تورکی ناو ئەو بنکە سەربازییە پاش دەسترێژی بەڕووی خۆپیشاندەران، بنکەکەیان چۆڵ کرد.

تورکیا تا ئێستا چەندین جار بنکەکانی پەکەکەیان لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان کردۆتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.

News Code 24614

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =