بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سانا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە دیمەشق پابەندە بە ڕێککەوتنی ئەزنە و ڕیککەوتننامەکانی دیکەی هاوپەیوەند بە شەڕی دژی تیرۆریزم لە نێوان تورکیا و سووریا.
ڕاشگەیێندراوە: تورکیا لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا ئەو ڕێککەوتنەی لە رێگەی پاڵپشتی لە تیرۆریزم و پاڵپشتیی دارایی لە تیرۆریستان و ڕاهێنانیان و ڕێخۆشکردن بۆ چوونیان بە سووریا بە یارمەتی گرووپگەلی تیرۆریستیی سەر بە ئەنقەرە یان لە رێگەی هێزی چەکداریی تورکیا بە شێوەی ڕاستەوخۆ پێشێل کردووە و دەیکات.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەش دا کە دیمەشق لای وایە چالاک کردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە دەبێ لە رێگەی گەڕانەوەی دۆخی سنوورەکانی دوو وڵات وەک دۆخی ڕابردووی ئەنجام بدرێت و هاوکات دەوڵەتی تورکیا بە ڕێککەوتنەکان پابەند بێت و پاڵپشتیی ماڵی و چەک و چۆڵ و ڕاهێنانی لە تیرۆریستان بوەستێنێت و سەربازانی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریا بباتە دەرێ و ئەمانە پێشمەرجی گەیشتنەوە بە ڕیککەوتنەکانی نێوان دوو وڵاتە؛ ڕێککەوتنێک کە ئاسایش و تەندروستیی سنوورەکانی هەر دوو وڵات دەستەبەر دەکات.
بۆچوونی ئێوە