جێگربوونی سەربازانی ئەمریکی لە پارێزگای واستی عێراق ڕەت کرایەوە

ئەرکانی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای واستی عێراق لە سەر سنووری ئێران، ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە جێگربوونی هێزەکانی ئەمریکی لەو پارێزگای ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرکانی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای واستی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە هەواڵە بڵاوکراوەکان لەبارەی جێگرکرانی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەی عەزیزییەی پاریزگای واست لە نزیکی سنوورەکانی ئێران، دوورە ڕاستی و ڕەت دەکرێتەوە.

بەیاننامەکە بە ئاماژە بەوەی کە هیچ هێزێکی بیانی لە پارێزگای واستی عێراقدا بوونی نییە، داوا لە میدیا و ڕاگەیاندنەکان دەکات کە وردەبینانەتر ڕووداوەکان ڕۆماڵ بدەن و هەواڵەکان لە سەرچاوەگەلی فەرمی وەرگرن.  

News Code 24608

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =