کۆنتڕۆڵی ناوچه‌ ئارام دەبێت له‌ ده‌ستی تورکیادا بێت

سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی وڵاته‌که‌ی‌ تا هه‌تایی چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من ناکات و له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا هه‌وڵه‌کانیان بۆ دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئارام ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا لە ئەرزەڕوم وتی: ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی که‌ له‌ نزیک سنووره‌کانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ سووریا ڕوو ده‌دات ته‌نها په‌یوه‌ندیی به‌ سووریاوه‌ نییه‌ و په‌یوه‌ندیی به‌ ئێمه‌شه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئەو پاگەندەی کرد: له‌ گۆڕانکارییه‌کانی عێراقیش هه‌ندێک به‌رنامه‌ له‌باره‌ی تورکیاوه‌ له‌ئارادایه‌. له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ڵێنی پاک کردنه‌وه‌ی تیرۆریستانیان له‌ مه‌نبه‌ج به‌ ئێمه‌ دابوو داوا ده‌که‌ین به‌ڵێنه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن. تاقه‌تی ئێمه‌ بێسنوور نییه‌. تا هه‌تایی چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێ‌ کردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ نابین که‌ به‌ ئێمه‌ دراوه‌. ئێمه‌ چاوه‌ڕوانین ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌من به‌ ئێمه‌ دراوه‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا جێبه‌جێ بکرێت ئه‌گینا ئێمه‌ خۆمان ناوچه‌ ئه‌منه‌که‌ دروست ده‌که‌ین. داوا له‌ هاوپه‌یمانه‌کانمان ده‌که‌ین که‌ پشتیوانیی لۆجستیکی له‌ هه‌وڵه‌کانی تورکیا بکه‌ن.

ئەردۆغان هەروەها وتی: ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان توانای پێویستی بۆ دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من نییه‌ و ده‌توانین ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ تێڕوانین بۆ سه‌ر چه‌ندین نموونه‌ی ڕابردوو بسه‌لمێنین. تورکیا ته‌نها هێزێکه‌ که‌ ده‌توانێت کاره‌ ئه‌منییه‌تییه‌کان ئه‌نجام بدات. ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانیشی به‌دواوه‌ ده‌بێت و کۆنتڕۆڵی ئێستای ناوچه‌که‌ش ده‌بێ له‌ ده‌ستی ئێمه‌دا بێت ئه‌گینا هه‌ر پێشنیارێک که‌ به‌ ئێمه‌ بدرێت ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر زیانێکیشی هه‌بێت ئاماده‌ین قه‌ره‌بووی بکه‌ینه‌وه‌.

News Code 24607

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =