یەکەم فڕۆکەی تورکیا لە سلێمانی نیشتەوە

دوای ئه‌وه‌ی حکومەتى تورکیا بەفەرمى گەمارۆوە ئاسمانییەکانى سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى هەڵگرت ئەمڕۆ فڕۆکەی هێڵی تورکش ئێرلاین لە فڕۆکەخانەکە نیشتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی بۆ تورکیا دوای تێپەڕبوونی 16 مانگ کاتژمێر 3:15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فەرمی یەکەم فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە.

ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە هات کە ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوەچوو لە 25ی مانگی ئەیلولی 2017 دا،

News Code 24605

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =