خەڵکی شیلادزێ بارەگاکانی سوپای تورکیایان سووتاند

دژی هێرشەکانی چەند رۆژی رابردووی سوپای تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییانی ناحیەی شیلادزێ گردبوونەوە و خۆپیشاندەران بارەگای سوپای تورکیایان کۆنترۆڵ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندەران بارەگای سوپای تورکیایان کۆنترۆڵ کردووە و دەنگی تەقە دەبیسترێت و بەهۆی تەقەی سوپای تورکیاوە چەند هاووڵاتییەک بریندارن.

هێزەکانی سوپای تورکیا بە چەک دەیانەوێت بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و لە ئێستادا ئاگر لە بارەگای سوپای تورکیاوە بەرز دەبێتەوە.

ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا کەوتوونەتە دەست خۆپیشاندەران و رادەستی هێزە ئەمنییەکان کراون و دوو سەربازی پلەداری سوپای تورکیا بریندارن.

خۆپیشاندەران دژی بەرپرسانی تورکیا و سوپای تورکیا دروشم دەڵێنەوە و هێزێکی ئەمنی زۆریش بۆ رێگرتن لە خۆپیشاندانەکە لە ناوچەکەدان.

پێش رۆشتن بۆ بەردەم بارەگای هێزەکانی تورکیا لە گردبوونەوەکەدا هاووڵاتییانی شیلادزێ ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان کرد بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان.

داواشیان کرد حکومەتی هەریم بێدەنگ نەبێت و هەڵوێستی هەبێت سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا کە بوونەتە هۆی شەهید بوونی چەند هاووڵاتییەک برینداربوونی چەند هاووڵاتییەکی دیکە لە رۆژانی رابردوودا.

News Code 24604

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =