فڕۆکه‌کانی سوپای عێراق بنکه‌کانی داعشیان له‌ نه‌ینه‌وا خاپوور کرد

وته‌بێژی ناوه‌ندی هه‌واڵه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ فڕۆکه‌کانی سوپای عێراق بنکه‌کانی داعشیان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا خاپوور کردووه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، یه‌حیا ڕه‌سووڵ، وته‌بێژی ناوه‌ندی هه‌واڵه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ فڕۆکه‌کانی سوپای عێراق بنکه‌کانی داعشیان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا خاپوور کردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: فڕۆکه‌ عێراعییه‌کان بنکه‌ و باره‌گای پاشماوه‌کانی داعشیان له‌ باشووری ناوچه‌ی حه‌زه‌ر له‌ باشووری موسڵ به‌ خه‌ستی بۆردمان کردووه‌.

هێزه‌کانی سوپای عێراق به‌رده‌وامن له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ جۆراجۆره‌کانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی پاشماوه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش.

News Code 24603

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =