کوردی سووریا هێرشێکی داعشی تێکشکاند

سه‌رچاوه‌ سوورییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی کوردی سووریا هێرشێکی داعشیان له‌ ده‌یره‌زوور تێکشکاندووه‌ و ژماره‌یه‌ک له‌ تیرۆریسته‌کان کوژراون و بڕێکی دیکه‌ش بریندار بوون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، سه‌رچاوه‌ سوورییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش شكستیان هێناوه‌ که‌ هێرش کردن بۆ سه‌ر هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، گرووپی ناسراو به‌ چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ئاماژه‌ی دا: هێزه‌کانی سووریا دیموکڕاتیک هێرشی داعشیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات تێکشکاندووه‌.

داعش له‌ ناوچه‌ی باغۆز له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زور ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه‌ تاکوو ناوچه‌که‌ دیسان له‌ ده‌ست بگرێت.

به‌ پێی زانیارییه‌کان ۱۶ هێی قه‌سه‌د کوژراوه‌ و ۳۰ که‌سی دیکه‌شیان بریندار بوون.

News Code 24601

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =