دانوستانی مالکی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئێران و عێراق له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا

سه‌رۆکی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپه‌رسی دۆسییه‌ی ئێران و عێراق له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دیدار و گفتوگۆی کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نه‌هره‌ین، نوری مالکی سه‌رۆکی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ ئه‌ندرو بیک، به‌رپه‌رسی دۆسییه‌ی ئێران و عێراق له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دیدار و گفتوگۆی کرد.

له‌م دیداره‌ داگلاس سالیڤان، باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ عێراقش به‌شداری کردبوو.

مالکی له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سیاسی و ئه‌منیه‌تی عێراق و ته‌واو کردنی کابینه‌ی عێراق و ئاماده‌ بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق گفتوگۆی کرد.

سه‌رۆکی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای جه‌ختی کرد که‌ په‌له‌ کردن له‌ پڕۆسه‌ی ته‌واو کردنی کابینه‌ی نوێی عێراق به‌ مه‌به‌ستی پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز که‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌موو کێشه‌ و ناکۆکییه‌کان ببێته‌وه‌.

News Code 24600

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =