به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یه‌نی شه‌فه‌ق، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له شاری ئه‌رزه‌رۆم سه‌باره‌ت به ڤێنزۆئێلا وتی: دژی کوده‌تام چ له میسر بێت چ له ڤێنزۆئێلا. گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌نگه‌کانی ناو سه‌ندووقه‌کان کێ هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به سووریا وتی: بابه‌تی ئه‌دله‌ب به هاوڕێی هاوپه‌یمانه‌کانی به ئه‌نجام گه‌یشتووه. ئێمه ده‌مانه‌وێت شه‌ڕی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بکه‌ین نه‌ک خه‌لکی سووریا.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتیشی: تاقه‌تی ئێمه سنووری هه‌یه و ناتوانین چاوه‌ڕوانی بڕێک به‌ڵێنی بێ ئه‌نجام بین.
ئه‌ردۆغان جارێکی دیکه جه‌ختی کرد که ڕێگه ناده‌ن کوردی سووریا له سنووره‌کانی تورکیا جێگیر بێت، ئه‌و وتی: لام وایه تاکوو چه‌ند مانگی دیکه ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا ساز ده‌بێت، ئه‌گه‌رنا خۆمان ده‌ست به کار ده‌بین، چون تورکیا ده‌بێت کۆنترۆڵی ئه‌م ناوچه‌یه له ده‌ست بگرێت و ئاماده‌ش نییه هیچ پێشنیارێکی دیکه قبوڵ بکات.
ئه‌ردۆغان پاگه‌نده‌ی کرد: لام وایه که جیهان نایه‌وێت ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا ساز بکات، هه‌ر بۆیه تورکیا خۆی ئه‌م کاره ده‌کات و ئاماده‌شه تێچووی ئه‌م کاره بدات.
شایانی باسه که ده‌وڵه‌تی تورکیا بێ هیچ مۆڵه‌تێک وەرگرتنێک له دیمەشق و به پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌شێک له باکووری سووریای داگیر کردووه.
بۆچوونی ئێوە