کوردستان نمانه‌ی یه‌کگرتوویی شیعه‌ و سونه‌یه‌

پێشنوێژی هه‌ینی سنه‌ ئاماژه‌ی به‌ گرنگی یه‌کگرتوویی کرد و وتی: پارێزگای کوردستان نمانه‌ی ڕوونی یه‌کگرتوویی و هاودڵی نێوان شیعه‌ و سونه‌یه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مامۆستا سه‌ید ئه‌حسه‌ن حسه‌ینی له‌ نوێژی هه‌ینی شاری سنه‌ وتی: یه‌کگرتوویی له‌م دۆخه‌دا کارێکی پێویسته‌ و هه‌موومان ده‌بێت له‌ ڕێگه‌یه‌ هه‌نگاو هه‌ڵبگرین. دوژمنانی ئێمه‌ له‌ هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کان بۆ ساز کردنی ناکۆکی سوود ده‌به‌ن و ئێمه‌ش ده‌بێت له‌ به‌رانبه‌ری ئه‌وان هۆشیار بین.

ئه‌و زیادی کرد: پارێزگای کوردستان نمانه‌ی ڕوونی یه‌کگرتوویی و هاودڵی نێوان شیعه‌ و سونه‌یه‌. ئه‌م پارێزگایه‌ له‌م ڕووه‌وه‌ تایبه‌ته‌. خوای گه‌وره‌ هه‌میشه‌ جه‌ختی کردووه‌ له‌ سه‌ر هاودڵی و یه‌کگرتن.

مامۆستا حسینی وتی: به‌رپرسان ده‌بێت ڕاستگۆیانه‌ له‌ خزمه‌ت خه‌ڵکدا بن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی ئه‌وان. به‌رپرسان ده‌بێت ئاسایی بن و هه‌موو کارێک بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ حکومه‌ت ڕازی بێت.

پێشنوێژی هه‌ینی سنه‌ ئاماژه‌ی دا: په‌ره‌ سه‌ندی ناکۆکی و کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌بێت هۆی لاوازی بنه‌ماڵه‌کان و ئه‌مه‌ش دواجار کێشه‌ی زۆرمان بۆ ده‌نێته‌وه‌. ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین که‌ په‌روه‌رده‌ی دینی فراون تر بکرێت و خه‌ڵک له‌ چاکه‌ و خراپه‌ ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌.

News Code 24598

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =