ئه‌م چه‌که‌ ده‌نگ ده‌ته‌قێنێت

لێکۆڵەران لە شێوەیەکی نوێدا بە چەکێکی لەیزری، بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەنگ دەنێرنە گوێی کەسەکە. ئەو شەپۆلە لەیزریانە بێ زیانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، لێکۆڵەران چەکێکی سەیریان ڕوونوێنی کردووە کە دەتوانێت دەنگ بە شێوەی ڕاستەوخۆ بگەیێنێتە گوێی کەسەکە لە ئەو سەری ژوورەکەدا.

لێکۆڵەرانی تاقیگەی لینکۆڵنی زانکۆی MIT توانیویانە دەنگەکان، مۆسیقا، دەنگی تۆمار کراو بە ئەو شێوە بگوازنەوە.

چارلز وین لێکۆڵەری باڵای ئەو لێکۆڵینەوە دەڵێت: دەتوانرێت لە ئەو سیستەمە بۆ ناردنی زانیاری بۆ مەودای دوورتر و ڕاستەخۆ بە گوێی کەسێکی تر کەڵک وەربگیردرێت.

ئەمە یەکەم سیستەمێکە کە لە لەیزری تەواو ئیمەن بۆ چاو و پێست کەڵک وەردەگیردرێت تا سیگناڵێکی دەنگی بگەێندرێتە کەسێک لە شوێنێکی دیکە.

ئەو سیستەمە لە تەکنۆلۆژیایەک کەڵک وەردەگرێت کە وەکوو " کاریگەری فۆتۆ ئاکوستیک" دەناسرێت و کاتێک ڕوو دەدات کە مادەیەک پاش وەرگرتنی تیشک شەپۆلی دەنگی پێک دێنێت.

News Code 24596

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =