داڕێژه‌ری شه‌ڕی عێراق بووه‌ به‌رپرسی ڕووخاندنی حکومه‌تی ڤێنێزۆئێلا

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جێگری ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئه‌مریکا له‌ سه‌رده‌می جۆرج بوشی وه‌ک به‌رپرسی ڕێکخستنی هه‌وڵه‌کان بۆ ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی ڤێنێزۆئیڵا دیاری کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سی ئێن ئێن، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دیپلۆماتێکی پێشووی ئه‌مریکای وه‌ک به‌رپرسی ڕێکخستنی هه‌وڵه‌کان بۆ لابردنی ده‌وڵه‌تی ڤێنێزۆئێلا دیاری کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئێلیۆت ئابرامێز که‌ ڕاشا توده‌ی له‌م که‌سه‌ وه‌ک داڕێژه‌ری شه‌ڕی عێراق ناو ده‌بات و ئه‌زمونی زۆری له‌ دۆسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ئه‌مریکای لاتین هه‌یه‌، بابه‌تی گۆڕینی حکومه‌تی ڤێنزۆئیڵای له‌ ژێر دروشمی ژیانه‌وه‌ی دیمۆکڕاسی له‌ ده‌ست گرت.

ئابرامێز بڕیار وایه‌ که‌ ئه‌مڕۆ به‌ هاوڕێی په‌مپه‌ئۆ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ ناوه‌ڕکی گۆڕانکارییه‌کانی ڤێنزۆئێلا به‌شداری بکات.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ دانانی ئابرامز وتی: ئه‌م کاره‌ هه‌وڵێکه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ بۆ کۆنترۆڵی ڤێنێزۆئیلا تاکوو حکومه‌تێکی نزیک له‌ خۆی بێته‌ سه‌ر کار.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ بڕیاری داوه‌ که‌ خوان گوایدۆ به‌ سه‌رۆک کۆماری ڤێنێزۆئێلا بناسێت و ئه‌مه‌ش ناکۆکییه‌کانی له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵات به‌رز کردووه‌ته‌وه‌.

News Code 24594

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =