جێگیر بوونی سەربازانی ئەمریکی لە پایته‌ختی عێراق درۆیه‌

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی بەغدا هەواڵی بڵاو کراوه‌ لە سەر جێگیر بوونی سەربازانی ئەمریکی لە باکووری پایتەختی عێراقی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی بەغدا بە گێڕانەوە لە جەلیل ڕەبێعی فەرماندەی ئەو ئۆپراسیۆنە ڕایگەیاند کە هەواڵی بڵاو بوو لە بڕێک لە مێدیاکان لە سەر جێگیر بوونی سەربازانی ئەمریکی لە شاری ئه‌لعه‌زیمیه‌ هەڵکەوتوو لە باکووری بەغدای ناڕاستە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو هەواڵە درۆیە و کەسانێک کە ئاوەها هەواڵێک بڵاو دەکەنەوە ئەبێ سەرەنجی زیاتر لە سەر ڕاست یان ناڕاست بوونی هەواڵە بڵاو بووەکان بدەن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر گرووپە جیاوازە عێراقییەکان بە ئاماژە بە هەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە پارێزگا جیاوازەکانی ئەو وڵاتە لە سەر زەروورەتی کردنە دەرەوەیان جەختیان کردبوو.

News Code 24593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =