ئێران هۆشداریی توندی به‌ وڵاتانی ئه‌ورووپایی دا

بەهرام قاسمی وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە توانی مووشەکی ئێران دانوستانی لە سەر ناکرێت، وتی: ئەگەر سزای نوێ بخرێتە سەر ئێران، پێداچوونه‌ به‌ پێوەندی لە گەڵ ئەورووپا دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، وتی: توانی مووشەکی ئێران بەشێک لە توانی ڕەوای بەرگریە و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەستەبەر دەکات.

قاسمی جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بە دوای تۆکمە کردنی پاوەجێی ناوچەکە بووە و فرۆشی بەرفراوانی چەکی جۆراوجۆری ئەمریکا و بڕێک وڵاتی ئەورووپی لەوانە فەرەنسای هۆکاری تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە ناو لێبرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ئێران توانی بەرگری خۆی لە سەر لێکدانەوەی ڕاست بینانە لە هەڕەشەکان داڕشتووە و تا هەر کوێ کە بە پێویستی بزانێت بەهێزی دەکاتەوە.

قاسمی هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ لە لایەن وەزیری دەرەوەی فەڕەنسای پێچەوانەی ڕەوتی گفتوگۆوە سیاسی و هاوکارییەکانی دوو وڵاتەکە زانی و جەختی کرد هەر جۆرە سەپاندنی سزایەکی نوێ لە لایەن وڵاتانی ئەورووپییەوە دەبێتە هۆی پێداچوونەوەی ئێران لە شێوەی دانوستانەکانی خۆی لە گەڵ ئەو وڵاتانە.

News Code 24592

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =