لۆدریان: گه‌مارۆی ئێران ده‌ده‌ین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ میانه‌ی لێدوانێکیدا دژ به‌ ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ماڕۆ ده‌ده‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌ڕه‌نسا، ژان ئیۆ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌ بلاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌گه‌رچی دانوستانێکی زۆر سه‌ختمان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێ کردووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانوستانه‌کان به‌ ئه‌نجام نه‌گات، گه‌ماڕۆی زۆر سه‌خت و به‌رفراوان له‌ دژی ئێران ده‌سه‌پێنین.

لۆدریان له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆی داوای کرد که‌ ئێران په‌ره‌ دان به‌ سیستمی مووشه‌کی باڵستیک ڕابگرێت و پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ناردنی ئه‌م مووشه‌کانه‌ بۆ گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست ده‌بێت ڕانگیردرێت.

ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ که‌ فه‌ڕه‌نسا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ئێران ده‌کات. پێشتریش، ئه‌گنس وان درۆمۆل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ ئێران داوای کردبوو که‌ هه‌رچی زووتره‌ چالاکییه‌ مووشه‌کییه‌کانی ڕابگرێت و کۆتایی پێ بێنێت.

ئێران به‌رده‌وام تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌ورووپای ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ پیشه‌ی مووشه‌کی زناستێکی ناوخۆییه‌ که‌ وه‌ک به‌شێکی گه‌وره‌ی هێڵی به‌رگری، قابیلی دانوستان کردن نییه‌.

News Code 24589

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =