ئه‌نجامی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا کوشت و بڕی کورده‌

سێناتۆر باب مه‌نندز به‌ ڕه‌خنه‌ له‌ بڕیاری ترامپ بۆ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا، وتی: ئه‌م کاره‌ ده‌بێته‌ هۆی کوشت و بڕی کورده‌ هاوپه‌یمانه‌کانی واشنتۆن.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ سێ ئێن ئێن، باب مه‌نندز سێناتۆری دیمۆکراتی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: ترامپ به‌ بڕیاری کشانه‌وه‌ له‌ سووریا کورده‌ هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا له‌ کوشت و بڕی نزیک ده‌کاته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ په‌یامێکی جیهانییه‌؛ ئه‌وه‌ بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان شه‌ڕ نه‌کات هه‌ر که‌ کاریان پێ ته‌واو بوو، پشتیان به‌رده‌ده‌ن تا له‌ ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕدا گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن. ئه‌مه‌ په‌یامێکی جیهانییه‌ مه‌ترسیداره‌.

دۆناڵد ترامپ ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا مانگی ڕابردوو رایگه‌یاند نزیک به‌ ۲۰۰۰ هێزی سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سووریا ده‌کشێنێته‌وه‌.

هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا هاوپه‌یمانی هێزه‌ کورده‌کان دژی داعش شه‌ر ده‌که‌ن و هه‌ندێ لایه‌ن پێیان وایه‌ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریکا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی تورکیا کوشت و بڕی کورده‌کانی سووریا بکات.

News Code 24588

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =