به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، به‌رپرسانی کوردی سووریا دوای بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا سه‌رقاڵی دانوستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شقن و ئه‌م گفتوگۆیان تاکوو ئێسته‌ش به‌رده‌وامه.
مه‌زڵووم کۆبانی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا له‌مباره‌وه وتی: هه‌رجۆره ڕێککه‌وتنێک له نێوان کوردی سووریا و دیمه‌شق ده‌بێت دۆخی هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریای تێدا له به‌رچاو بگرێت چون ئه‌م هێزانه قاره‌مانانه به‌شێکی زۆر له خاکی سووریایان له ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش ئازاد کردووه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌م بابه‌ته هێڵی سووری کوردی سووریایه و له‌م بابه‌ته‌ش له دانوستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق پاشه‌کشێ ناکه‌ن.
مه‌زڵووم کۆبانی وتی: هێزه‌کانی قه‌سه‌د له ئازاد کردنی باکووری سووریا له ده‌ستی داعشییه‌کان قوربانی زۆریان داوه و مافی ئه‌وانه که ئه‌منیه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه بپارێزن.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی قه‌سه‌د وتیشی: ده‌کرێت هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا ته‌ڤڵی سوپای ئه‌م وڵاته بن و کێشه‌یه‌کمان نییه، به‌ڵام دۆخی تایبه‌تی ئه‌م هێزانه ده‌بێت له به‌رچاو بگیردرێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕایگه‌یاند: بابه‌ته‌که له ڕۆژه‌ڤ دایه به‌ڵام پێشکه‌وتن به ده‌ست نه‌هاتووه چون ده‌وڵه‌تی سووریا سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌م وڵاته هه‌موو ناوچه‌که کۆنترۆڵ بکات. دیمه‌شق ده‌بێت هه‌ست به‌وه بکات که گه‌ڕانه‌وه بۆ پێش ۲۰۱۱ مومکین نییه.
بۆچوونی ئێوە