فیلمی گوڵ‌ نەسا بەشداریی فێتسیڤاڵی نوێگەرانەی سویسرا دەکات

فیلمی سینەمایی گوڵ نەسا لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ و سناریۆی ویدا ساڵحی، بەشداریی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "نوێگەرانە"ی سویسرا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "نوێگەرانە"ی سویسرا بە ئامانجی گوڕینەوە و پەرەدان بە دەرفەت و پڕۆژەگەلی نێونەتەوەیی لە رۆژانی ١٥ تا ١٨ی فێڤرییەی ئەمساڵی زایینی لە شاری بێرنی سویسرا بەڕێوە دەچێت.

فیلمی سینەمایی گوڵ نەسا کە بەسەرهاتی دوو کەسایەتی بە ناوەکانی گوڵ مەمەد و گوڵنەسا وەک ژن و مێردێکی ئەفغانییه کە پاش کۆچی نایاساییان بۆ ئێران لە کورەخانەیەکی ئاجورپەزیدا ئیش دەکەن و لە شوێنی کارەکەیان تووشی ڕووداوگەلی جۆراوجۆر دێن و ژیانیان بە بارێکی دیکەدا دەگۆڕێت، لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە نمایشی جیهانی خۆی دەست پێکردووە و تا ئێستا لە ٢٥ فێستیڤاڵی نێونەتەوەییدا بەشدار بووە.

ئەم فیلمە لە ماوەی بەشداریی لە فێستیڤاڵە نێونەتەوەییەکاندا توانیویەتی ٨ خەڵاتی گرینگی وەک باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین فیلم گرتنەوە، باشترین ئەکتەری پیاو، باشترین ئەکتەری ژن لەو فێستیڤاڵانە بە دەست بێنێت و کاندیدای بەشەکانی باشترین سناریۆش بێت.

گوڵ نەسا رۆژی ١٨ی فێڤریەی ٢٠١٩ لە هۆڵی ""Cinématte Kino شاری بێرنی سویسرا نمایش دەکرێت.

ستافی فیلمی گوڵنسا بریتین لە: سەتار چەمەنی گوڵ (دەرهێنەر)، ویدا ساڵحی (سناریست و گریم)، محەمەد فەکووری (بەرپرسی فیلم هەڵگری)، بێهرووز معاونیان (دەنگ‌هەڵگر)، کاوە عەزیزی (تۆمار کردن)، سیاوەش ڕەمەزان لوو و محەمەد توربۆریان (یاریدەدەرانی دەرهێنەر).

هەروەها لەم فیلمەدا سەعید داخ، عەلی محەمەد ڕادمەنێش، یەگانە ڕەجەبی، ساقی زەینەبی، مەسعوود محەمەدی و ویدا عەموویی ڕۆڵیان گێڕاوە.

News Code 24582

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =