هۆشداریی سەبارەت بە جووڵەی داعش لە بڕێک ناوچەی دیالە

بڕێک سەرچاوەی عێراقی ئاماژەیان کردووەتە جووڵەی تەکفیرییەکان لە بڕێک لە ناوچەکانی پارێزگای دیالە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، عەواد ڕەبێعی سەرۆکی کومیتەی ئاسایشی ناوچەی ئەبی سەیدا لە ٣٠ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی باقووبە لە پارێزگای عێراق وتی: دۆخ لە ناوچەی وەقف گەورەترین ناوچەی کشتوکاڵی لە پارێزگای دیالە زۆر مەترسیدارە و هەر ڕۆژە ئەوە دەبینین کە کەوانێکی زۆر کوژراون. ئەو ناوچە زیاترین ڕێژەی هەتیم و بێوەژنی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: داعش بە شێوەیەکی بەربڵاو لە دارستان و گوندەکانی ئەو ناوچە دزەی هەیە و بە تایبەتی مەخیسە و شێخی کە شوێنێکی گرنگ بۆ تەکفیرییەکانە.

ڕەبێعی جەختی کرد: ئەو هۆشدارانەی ئێمە بە پێێ راست بینی و مەترسیدار بوونی داعش لە ئەو ناوچەیەیە. دۆخەکە ئەگەر هەڵگیرسێت کۆنترۆڵ نابێت و دەگاتە باقووبەش.

سادق حسێنی سەرۆکی کومیتەی ئەمنیەتی ئەنجومەنی دیالەش وتی: دۆخەکە چاوەدێری دەکرێت و هەماهەنگی باش لە نێوان فەرماندە ئەمنیەکان بۆ چارەسەری کێشەی پاشماوەکانی داعش و شانە تەکفیرییەکان هەیە. داعش بە سەر ناوچەی وەقف زاڵ نییە بەڵام شانەی جەنایەتکاران لە بڕێک لە دارستانەکان چالاکە و ئەمەش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چارەسەر دەبێت و لە گەڵی بەرەوڕوو دەبینەوە.

News Code 24579

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =