دۆزینەوەی گۆڕی بە کۆمەڵ لەدەڤەری حومس

هێزە سوورییەکان لە ڕەوتی پاک کردنەوەی شاری پالمیرا لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حومس گۆڕێکی بەکۆمەڵی ژمارەیەک کەسی سڤیلی سووری کە بە دەستی داعش کوژرابوون، دۆزیانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری سانا، هێزەکانی سوپای سووریا درێژە دەدەنە ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە سوورییەکان لە ڕەتوی پاک کردنەوەی شاری پالمیرا هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حومس گۆڕێکی بەکۆمەڵی ژمارەیەک کەسی سڤیلیان دۆزیەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی سووریا، لە ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا تەرمی ژمارەیەک کەسی سڤیل لەوانە ژمارەیەک منداڵ هەبووە.

بەرپرسانی سووریا هەروەها ڕایانگەیاند کە تەرمە دۆزراوەکان هی کەسانێکە کە ماوەیەک لەمەوپێش لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئیعدام کراون.

News Code 24578

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =