لە چل ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامی لێبوردەیی بەرفراوان دەدرێت

سەرۆکی ڕێکخراوی دادی ئێران وتی: بە پێی ڕاوێژ لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران، بڕیار دراوە لە ٤۰ ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامی لێبوردەییەکی فراوان بدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئایەتۆڵا ئاملی لاریجانی لە کۆبوونەوەی گشتی دادوەرانی ئێران وتی: ئەمڕۆ ئێمە دۆخێکی تایبەتمان هەیە و ماوەی ٤۰ ساڵە یارمەتی خوای گەورە لە پشت ئێمە بووە کە بەم شوێنە بەرزە گەیشتووین. سەرۆک کۆماری بئ عەقڵی ئەمریکا بەردەوام باسی ئەوەی دەکرد کە ساڵی نوێی زاینی شۆڕسی ئسلامی کۆتایی پێدێت، ئەم قسانە گەرچی گەوجی ئەوان نیشان دەدات بەڵام بیستنیشیان بۆ ئاگادار بوونەوە زۆر باشە.

ئەو زیەدی کرد: ئەمڕۆ دوای ٤۰ ساڵ خۆڕاگری خەڵک هەر لە پشت حکومەتەکەیان وەستاون و هۆشیارن. کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە هەموو هێزیەوە لە گۆڕەپانەکە وەستاوە، بڕوانن دوای ۷ ساڵ چی دیکە باسی ڕۆخانی دەسەڵاتی ئەسەد ناکەن و داوا دەکەن باڵوێزخانەکانیان لە دەمیشق بکرێتەوە. هێزی زانستی و سەربازیئێران لەمڕۆدا لە ئاستێک دایە کە دوژمن لە دوای شەڕی نەرم لە دژی ئێرانە چون شەڕی سەربازی ئێرانی پێناکرێت.

ئەیەتۆڵا لاریجانی وتی: ئەوان لە یەکەم هەنگاو شەڕی ئابووریان دەست پێ کرد و پاگەندەی فراوان لە دوای ئەوەن خەڵک لە حکومەت بێ هیوا بکەن. دەبێت ئەوە بزاین کە ئەمڕۆ هەرجۆرە خزمەتێک بە خەڵک دەبێتە هۆی پوچەڵ کردنەوەی پیلانی دوژمنان. دەبێتڕێگە نەدەین بە هۆی قەرز قۆڵە هیچ کارگە و ڕێکخراوێی بەرهەم هێنان دابخرێت.

ئەو ئاماژەی دا: ئێمە دەزانین کە لە بڕێک ئیدارەی حکومی گەندەڵی هەیە و دەبێت چارەسەر بکرێن بەڵام ئەمە بەو مانا نییە گەندەڵی سیستماتیک بێت. بەڵام لە سەر بڕوایەن کە دەبێت بە جدی ڕووبەڕووی گەنداڵی ببینەوە تاکوو دۆخی ئابووری چالاک و تەندروست بێت. ئەوەی زۆر گرنگە ئەم بابەتەیە کە دۆخی بازەڕ تەندوست بێت ئەگەرنا چۆن کرێکارێک دەتوانێت بە مووچەی کەم بژێوی ژیانی خۆی و بنەماڵەی دابین بکات. دەبێت دەوڵەت و ڕێکخراوی داد و هێزی پۆلیس بە جدیەتەوە ڕووبەڕووی گرانی ببنەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی دادی ئێران جەختی کرد: دەبێت ئەم بڕوایە لە هەمووماندا ساز بێت کە زۆر بوونی زندانی لە سوودی وڵات نییە. با هەر لێرە ئەم هەواڵە خۆشەش بدەم دوای دیدارم لەگەڵ ڕێبەری باڵا، بڕیار درا کە لە ٤۰ ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامی لێبوردەییەکی فراوان تر لە ساڵانی ڕابردوو بدرێت و ئینشائەڵا زیندانی زۆر زیاتر لە ٤۰ ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامی ئازاد دەکرێن.

ئایەتۆڵا لاریجانی لە کۆتایدا وتی: ئەوەی پێویستە ئەم بابەتەیە کە خەڵک بەڕاستی هەست بکەن بەرپرسان دڵسۆزی ئەوان و هەموو هەوڵیان ئەوەیە کە کێشەی خەڵک چارەسەر بکەن

News Code 24576

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =