ئەمریکا سزای خستە سەر کەتیبەی فاتمیون و زەینەبیون

ئەمریکا جارێکی دیکە چەندین گەمارۆ و سزای نوێ دژی ئێران ڕاگەیاند.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەزارەتی دارایی ئەمریکا گەماڕۆی نوێی لە دژی ئێران بە پاگەندەی شەڕ لە دژی تیرۆر جێبەجێ کرد.

لەم گەماڕۆ نوێیانە، کەتیبەگەلی فاتمیون و زەنەبیون کە پەیوەندیان بە ئێرانەوە هەیە، لەگەڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێران گەماڕۆ دراون.

ئەمریکا دوو کەسی سەربازی، دوو فڕۆکەی بوئینگی فڕۆکەوای ئێرانی گەماڕۆ داوە.

هەروەها کۆمپانیای فلایت تراوڤڵ کە لە ئیروانی ئەرمەنستان جێگیرە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەوانی ئێران گەماڕۆ دراوە.

دوای کشانەوە و پێشێل کردنی بەرجام لە لایەن ئەمریکاوە، واشنتۆن گەماڕۆی نوێی لە دژی ئێران بە بیانووی شەڕی دژ بە تیرۆر و بابەتی مافی مرۆڤ سەپاندووە.

News Code 24575

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =