دەیان داعشی خۆیان ڕادەستی هێزە کوردیان کردووە

چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوو نزیک بە ٤۹۰۰ کەس لە داعشییەکان و بنەماڵەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور چوونەتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، لە میانەی پێشڕەوی هێزە کوردییەکان بەدەیان داعشی خۆیان ڕادەستی هێزەکانی کوردی سووریا کردووە.

ڕامی عەبدولڕەحمان لەمبارەوە وتی: لە نێو ئەو پێنج هەزار کەسەی ناوچەکەیان چۆڵ کردووە ٤۷۰ چەکداری داعشیش بووە. زۆربەیئەوانەی دیکەش بنەماڵەی داعشییەکان بوون. 

ئەو زیادی کرد: لە ئێستادا ئەو ناوچەی داعش بە دەستییەوە ماوە نزیک بە ۱۰ کیلۆمترە. لەم ئۆپراسیۆنە نوێیانەدا هێزە کوردییەکان شارەکانی هەژین، شەغفە و سوسەیان کۆنترۆڵ کردووە.داعشیەکان ئێستە تەنیا نیوەی شاری باغوزی فەوقانیان بە دەستەوە ماوە.

عەبدولڕەحمان وتی: داعش چی دیکە توانی شەڕ کردنی نەماوە بەڵام بڕێک هێز و فەرماندەیان تێدایە کە ئامادەنین خۆیان ڕادەست بکەن. بەڵام بەزوویی ئەمەش کۆتایی پێدێت.

شایانی باسە قەیرانی سووریا لە ساڵی ۲۰۱۱وە دەستی پێ کردووە و لەم ماوەیە زیاتر لە ۳٦۰ هەزار شارۆماندی سووری گیانی خۆیان لە دەست داوە و زیاتر لە نیو ملیۆن سووریش ئاوارەن.

News Code 24573

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =