ئەنقەرە لە گەڵ دیمەشق پەیوەندی هەیە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا لە بوونی پەیوەندی ناڕاستەوخۆی ئەنقەرە لە گەڵ دیمەشق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ پێنج ‌شەممە لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنی لە گەڵ کەناڵی هابرتورک (Habertürk) ڕایگەیاند: تورکیا بە تەنیا توانای کردنەوەی ناوچەی ئەمن و پارێزراوی لە سووریا هەیە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەوبارەیەوە وتی: ئەگەرچی بە تەنیایی دەتوانین ئەو کارە ڕاپەڕێنین، بەڵام ئەگەر ئەمریکا، ڕووسیا و کەسانی دیکە حەز بە هاوکاری لە بابەتی کردنەوەی ناوچەی هێمن لە سووریا دەکەن، پێشوازیان لێ دەکەین.

ناوبراو بە بێ ئاماژە بە وردەکارییەکانی ئەو کارە، وتیشی: پەیوەندیی ناڕاستەوخۆمان لە گەڵ دیمەشق بووە.

چاوش ئۆغڵۆ لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئەگەرچی تا ئێستا بڕیاری یەکلا کەرەوە سەبارەت بە وردەکارییەکانی پلانی پێشنیاریی ناوچەی ئەمن و پارێزراو لە سنوورەکانی باکووریی سووریا نەگیراوە، بەڵام تورکیا و ئەمریکا سەرەڕای هەندێ ناکۆکی، لەوبارەیە هاوبیرن.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە واشنتۆن و ئەنقەرە دانوستانەکانیان سەبارەت بە ئیدارەی شاری مەنبەج پاش پاشەکشیی کوردەکانی سووریا، دەست پێکردووە.

News Code 24572

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =