ئەدلەب لە ژێر کۆنترۆڵی بەرەی نوسرەدایە

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: دۆخی ئەدلەب بەرەو خراپ بوون دەڕوات و ئەم پارێزگایە بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی بەرەی نوسرەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ڕووسیا وتی: دۆخی ئەدلەب بەرەو خراپ بوون دەڕوات و ئەمەش مایەی نیگەرانییە.

ئەو زیادی کرد: هەموو ناوچەکانی پارێزگای ئەدلەب بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسرەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: دۆخەکە لە ناوچەی کەم ناکۆک بە پەلە ڕوو لە خراپ بوون دەڕوات، خاکی ئەدلەب بە تەواوی کەوتووەتە ژێر دەستی تەحریرول شام کە گرووپێکی سەر بە بەرەی نوسرەیە.

News Code 24570

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =