کۆبوونەوەی ڕووسیا، ئێران و تورکیا لە مسکۆ بەڕێوە دەچێت

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کۆنفڕانسی مێدیایی هاوبەش لەگەڵ ئەردۆغان وتی: کۆبوونەوەی ڕووسیا، ئێران و تورکیا لە مسکۆ بەڕێوە دەچێت.

بە‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤلادمیر پووتین لە کۆنفڕاسێکی هەوبەشی مێدیایی بەشداریان کرد.

پووتین سەبارەت بە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان وتی: کەشێکی زۆر باش بە سەر کۆبوونەوەکە زاڵ بوو، گفتوگۆ و دانوستانی باشمان هەبوو.

پووتین درێژەی دا: لە سەر ڕێکاری سەقامگیر لە سووریا کار دەکەین و دەمانەوێت کێشەکان بە ڕێکاری سیاسی چارەسەر بکرێت. ئەگەر ئەمریکا لە سووریا بکشێتەوە کارێکی زۆر باش دەکات.

ئەو زیادی کرد: تورکیا و ڕووسیا دەبێت دوای چارەسەر بوونی قەیرانی سووریاش هەر پێکەوە هەوکاری بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەی هاوبەش لە نێوان هەر دوو لا پێکهاتووە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئێمە دەمانەوێت دانوستان لە نێوان کوردی سووریا و دەمیشق سەر بگرێت. لە سەر ئەم بڕوایەین کە ئەم گفتوگۆیانە دەبێتە هۆی یەکگرتوویی سووریا و خێر بۆ وڵاتانی دراوسێ.

News Code 24569

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =