ئەمریکا بۆ ڕێگری له‌ ڕزگار بوونی سووریا لە تیرۆریزم چووەتە ئەو وڵاتە

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمریکا بە مەبەستی لەمپەر دروست کردن لە سەر ڕێگای ئازادی سووریا لە پاشماوەی تیرۆریستەکان چووەتە ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، سێرگەی ڕیباکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سووریا بچێتە دەرەوە من زۆر پێی خۆشحاڵ دەبم. ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی و بە بێ داوای دەوڵەتی سووریا لە ئەو وڵاتەیە و هیچ بڕیارنامەیەک لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە لە ئەو بوارە بوونی نییە و ناتوانێت بوونی هەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان بۆ لەمپەر دروست کردن لە سەر ڕێگای چارەسەری کێشەی ئازاد کردنی سووریا لە تیرۆریزم چوونەتە ئەو وڵاتە. هەرچەن ئەوان لە پشت دروشمی شەڕ دژی تیرۆریزم و هاوپەیمانی دژە تیرۆر خۆیان شاردووەتەوە . ئێستا چ شتێک گۆڕاوە؟ بۆچی پێویستە ڕوانگەی خۆیان بگۆڕن؟ من هۆکارەکانی ئەوە نازانم.

News Code 24568

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =