٥ هەزار داعشی لە دەیرەزووری سووریا هەڵاتن

هێزە کوردییەکان لە نوێترین ئۆپراسیۆنی خۆیان توانیان بەشێکی زۆر لە گوندی باغوزی باکووری لە دەیرەزوور ئازاد بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەڕەنسا، چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە پێشڕەوی هێزەکانی کوردی سووریا و ئازاد کردنی ناوچەکە لە دەست داعشییەکان درێژەی هەیە، زۆربەی داعشیەکان خۆیان ڕادەست دەکەن و ژمارەیەکی دیکەشیان لە ناوچەکە هەڵاتوون.

دوای دەست پێ کردنی ئۆپراسیۆنەکان لەم حەفتەیە، زیاتر لە ٥ هەزار داعشی و بنەماڵەکانیان لە ناوچەی دەیرەزوور ڕایان کردووە و چوونەتە ناوچە بیاوانییەکانی باشووری سووریا.

هەروەها هێزە کوردییەکان لە نوێترین ئۆپراسیۆنی خۆیان توانیان بەشێکی زۆر لە گوۆدی باغوزی باکووری لە دەیرەزوور ئازاد بکەن.

ئەم ناوچەیە دواین ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی داعش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دیەرەزوور بووە و زۆربەی داعشییەکان کە خۆیان ڕادەست کردووە فەڕەنسی و پاکستانی بوون.

News Code 24566

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =