ئاستی هەناردە کردن لە کوردستان ٦۳٨ ملیۆن دۆلار بووە

سه‌رۆکی ئیدارەی پیشە، کانگا و بازەرگانی کوردستان وتی: ئەمساڵ ئاستی هەناردە کردن لە کوردستان ٦۳٨ ملیۆن دۆلار بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد دەرەوەزمی وتی: ئه‌مساڵ ئاستی هەناردە کردنی پارێزگای کوردستان لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە ٦۳٨ دۆلار گەیشتووە. ۷۸ لە سەدی ئەم هەناردەیە لە ڕێگەی سنووری باشماخەوە بووە.

ئەو زیادی کرد: کەلوپەلەکان زیاتر بۆ وڵاتانی عێراق، ڕووسیا، ئەفغانستان و ئیمارات هەناردە کراوە. لەم نێوانە ۹۹ لە سەدی بۆ وڵاتی عێراق بووە. سێوی تازە، جۆرەکانی ماسی، تەماتە، دانه‌وێڵە و کەلوپەلی نایلۆنی زیاترین هەناردەیان بووە.

دەرەوەزمی وتی: ئاستی هاوردە کردنیش تاکوو ئێستە ۲۷ ملیۆن دۆلار بووە کە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ٤٨ لە سەد کەمی کردووە. عێراق، تورکیا، ئاڵمانیا و ئیتالیا ئەو وڵاتانەن کە زیاترین کەل و پەلیان لێوە هاوردە کراوە.

وتیشی: بەو پێیەی کە ۹۹ لە سەدی هەناردە کردن بۆوڵاتی عێراق بووە، زۆربەی بازەرگانەکانی ئێمە پێویستیان بەم وڵاتەیە و ئەمەش لاوازیە و دەبێت هان بدرێت هەناردە کردن بۆ وڵاتانی دیکەش زیاد بکات.

News Code 24563

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =