فتو هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتیی  و ئارامی جیهان

ئاکادیمیای پۆلیسی تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن(فتو) بەرەی نوێی گرووپێکی تیرۆریستییە کە جگە لە ئەوەی کە هەڕەشەیەک دژی تورکیا بووە مەترسیەکە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ئەناتۆڵی، زانکۆی پۆلیسی تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە سەر پێوەندی نێوان وڵاتەکانیش کاریگەری دادەبێت و بە دوای دزە لە ناو زانیاری دەرەکی و چالاکییەکانی جیاواز لە جیهانە.

بە پێی نووسراوی ئەو ڕاپۆرتە، ڕێکخراوی فتو دزەیەکی زۆری لە وڵاتانی ئەورووپی هەیە و پێویست بە شەڕێکی نێودەولەتی دژی ئەو گرووپەیە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا فتو وەکوو ڕێکخراوێکی نایاسایی ناسێندراوە کە خۆی وەکوو بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی، ناسەربازی و یا ئایینی نیشان دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دادوەر و دادستێنەکانی سەر بە ئەو گرووپە ئەگەرچی یەکتر ناناسن بەڵام هەموویان بە ژمارەی یەکسان لە گەڵ دەرەوەی وڵات گفتوگۆیان کردووە. هەروەها ئەو فرووپە پێوەندیەکی قووڵی لە گەڵ مێدیاکان هەیە کە وەکوو بەستێنێک بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی دزە و ڕاگەیاندن بۆ دەست خستنی ئامانجەکانیان کەڵک وەردەگیردرێت.

لە لایەکی ترەوە، ئەو گرووپە لە ڕێگای قوتابخانە و ئەنجومەنەکانەوە چالاکییە نایاساییەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن. ئەو گرووپە قوتابخانە و ئەنجومەنەکانی خۆیان بە ناوی ئەوقافی و ئایینی لە وڵاتە بیانییەکان دادەمەزرێنن.

لە ڕێگای هەر ئەو دامەزراوانەوە ئەو گرووپە توانیویە هێزگەلێک لە دەرەوەی ئەو وڵاتە پەروەردە بکات.

News Code 24562

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =