ئه‌مریکا هه‌واڵنێره‌ ئێرانیه‌که‌ی ئازاد کرد

مه‌رزیه‌ هاشمی هه‌واڵنێری که‌ناڵی ئینگلیزی زمانی پرێس تی ڤی، پاش ۱۱ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له‌ ئه‌مریکا ئازاد کرا.

 به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، که‌ناڵی پرێس تی ڤی ڕایگه‌یاند هه‌واڵنێره‌ ده‌ستگیر کراوه‌که‌ی له‌ ئه‌مریکا به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێک له‌سه‌ری ساغ بێته‌وه‌، ئازاد کراوه‌.

۱۱ ڕۆژ له‌مه‌وپیش مه‌رزیه‌ هاشمی هه‌واڵنێری به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانی- ئه‌مریکی که‌ناڵی پرێس تی ڤی له‌ کاتی چوونی بۆ ئه‌مریکا بۆ لای بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ ده‌ستگیر کرا.

News Code 24559

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =