نه‌خشه‌ ڕێگای ستراتیژیکی ئه‌مریکا، ۳ وڵات به‌ مه‌ترسی ده‌زانێت

نه‌خشه‌ ڕێگای ستراتیژیکی ئه‌مریکا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ که‌ تێیدا ئاماژه‌ کراوه‌ ۳ وڵاتی ئێران، چین، ڕووسیا و کۆریای باکوور مه‌ترسین بۆ سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی واشنتۆن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ چاینا مورنینگ، نه‌خشه‌ ڕێگای ستراتیژیکی ئه‌مریکا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ که‌ تێیدا ئاماژه‌ کراوه‌ ۴ وڵاتی ئێران، چین، ڕووسیا و کۆریای باکوور مه‌ترسین بۆ سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی واشنتۆن.

ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ له‌ میانه‌ی ساڵانی داهاتوو بیرۆکه‌ دیموکڕاتییه‌کان و بایه‌خه‌ ڕۆژئاواییه‌کان له‌ لایه‌ن ئه‌م وڵاتانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ به‌ ڕووسیا کراوه‌ که‌ له‌ دوای داکوتینی هه‌ژموونی ژئۆپۆلیتیکی خۆی بۆ دژایه‌تی کردنی ئه‌مریکایه‌.

کۆپی نوێی ئه‌م نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ هه‌ر ۴ ساڵ جارێک بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

دان کوتس، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی هه‌واڵگری ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ وتی: ئێمه‌ ڕووبه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ک مه‌ترسی ئاڵۆز بووینه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌م پرسیاره‌ دێنته‌ ئاراوه‌؛ ده‌بێت چی بکه‌ین. وڵام ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێت زۆر زیره‌کانه‌ تر هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین.

ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان کرد که‌ له‌ بواری سایبریشدا چالاکن و کاری تێکده‌رانه‌ ده‌که‌ن. 

کوتس ڕایگه‌یاند که‌ گه‌وره‌ترین بابه‌تی ئێسته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ چۆن ئه‌م گرووپانه‌ به‌ یه‌ک پاکه‌یج بکه‌ین. ئێمه‌ ده‌بینین که‌ هاوپه‌یمانه‌ نوێیه‌کان پێکه‌وه‌ یه‌کده‌گرن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ ئه‌مریکاش هه‌روایه‌ و ئێمه‌ش هاوپه‌یمانی نوێمان له‌ هه‌موو ئاسته‌کان چ حکومی، ناوچه‌یی و ئێتنیکی به‌ ده‌ست هێناوه‌.

News Code 24556

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =