ئایەتوڵڵا سیستانی جەختی لە زەروورەتی تۆمارکردنی جەنایەتەکانی داعش کرد

ئایەتوڵڵا سیستانی لە سەرۆکی تیمی توێژینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە جەنایەتەکانی داعش، جەختی لە گرینگیی تۆمار و بەڵگەمەندکردنی جەنایەتەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە و سزادانی جەنایەتکارانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری نەجەف لە گەڵ کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان پارێزەری بەریتانیی پسپۆڕ لە بواری مافی مرۆڤ و سەرۆکی تیمی توێژینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە جەنایەتەکانی داعش و نیکۆل خۆری کارناسی یاسای ئەو تیمە دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئایەتوڵڵا سیستانی لەو دیدارە وێرای پێشوازی لە پێکهێنانی تیمی توێژینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جەنایەتەکانی داعش، جەختی لە زەروورەتی تۆمار و بەڵگەیی کردنی ئەو جەنایەتانە هاوشێوەی جەنایەتەکانی ئەڵمانی نازی و هەروەها سزادانی جەنایەتکاران و ئاگادارکردنەوەی جیهان هەمبەر بە مەترسیی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر تەواوەتی مرۆڤایەتی کرد.

مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق وێرای بیرهێنانەوەی جەنایەتەکانی داعش لە دژی هەندێک لە کەمینەکانی عێراقی وەک کوردە ئێزدییەکان لە شاری شەنگال، مەسیحییەکان لە شاری مووسڵ و تورکمانەکان لە شاری تەلعەفەر و هەروەها بە دیل گرتن و فرۆشتنی ژنان و دەستدرێژی کردنە سەریان، ڕایگەیاند: پێویستە ئەو کەسانەی کە لە نزیکەوە شایەدی جەنایەتەکانی داعش بوونە و لەوبارەیە هاوکاریی نزیکیان لە گەڵ تیمی توێژینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە، بە باشی بپارێزرێن.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە زەروورەتی ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە زیان پێگەیشتووەکان لە شەڕی داعش و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر شار و زێدی خۆیان لە پاش ئاوەدان کردنەوەی ئەو ناوچانە و دابین کردنی ڕەوتی خزمەتگەیاندنەکان بەوان کرد و ڕاشیگەیاند: ئەو کارانە ئەگەرچی لە ئەستۆی دەوڵەتی فیدراڵی عێراقە، بەڵام پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لەوبارەوە یارمەتیی دەوڵەتی بەغدا بدات.

لە کۆتایی ئەو دیدارەدا سەرۆکی تیمی توێژینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جەنایەتەکانی داعش داوای لە مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق کرد کە قوربانیانی گرووپگەلی تیرۆریستی و بە تایبەت ژنان ڕازی بە بە هاوکاریی زیاتر لە گەڵ ئەو تیمە توێژینەوەییە بکات.

News Code 24551

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =