گورزی کوشندەی حەشدی شەعبی لە داعش لە سنووری سووریا

سەرچاوەگەلی سەر بە حەشدی شەعبی عێراق لە گورزی کوشەندەی ئەو هێزە لە تیرۆریستانی داعشی لە کاتی هێرشیان بۆ سەر ناوچەی سنووری عێراق هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "السومریه نیوز"، قاسم موسلح لە فەرماندەگەلی حەشدی شەعبی لە گورزی کوشەندەی ئەو هێزە لە تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەی سنووریی عێراق و سووریا و تێکشکاندنیان لە بەری سووریای ناوچەی باغوزی هەواڵی دا.

ناوبراو وتیشی: لە میانەی هێرشی تۆپخانەیی دژە داعشی لە ناوچەی باغوزی سووریا زیاتر لە ٤٣ تیرۆریستی تەکفیری کوژراو و بریندار بوونە و هومار و جیهازاتی سووتەمەنیی سەر بە تیرۆریستان لە ناو براوە.

موسلح ئاماژەی بەوەش دا: ئەو هێرشە تۆپخانەییە پاش وەرگرتنی زانیاریی وردبینانە سەبارەت بە ئامادەیی تیرۆریستانی داعشی بۆ هێرش کردنە سەر هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەی باغوزی عێراق لە هێڵی سنووری ئەنجام درا.

News Code 24550

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =