حه‌شدی شه‌عبی هێرشێکی تیرۆریستی له‌ فه‌لوجە پووچەڵ کردەوە

هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشێکی تیرۆریستیان له‌ شاری فه‌لوجه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ تێکشکاند.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشێکی تیرۆریستیان له‌ شاری فه‌لوجه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ تێکشکاند.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌ندامانی داعش له‌ دوای ئه‌وه‌ بوون که‌ له‌ ڕێگه‌ی تونلێکه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی شۆهه‌دا به‌ره‌و هه‌یاکل هێرشێکی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.

هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ هۆشیاری ته‌واو، ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستییه‌یان پوچه‌ڵ کرده‌وه‌ و تونێله‌کشیان له‌ناو برد.

شایانی باسه‌ که‌ ئۆپراسیۆنی دژ به‌ پاشماوه‌کانی داعش له‌ سه‌رتنسه‌ری عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌.

News Code 24548

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =