هیوادارم بە زوویی سەردانی ئێران و تورکیا بکەم

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا هیوای خواست کە بە زوویی سەردانی ئێران و تورکیا بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گیر پدرسۆن نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆ لە گەڵ سپۆتینک پێش بینی کرد کە لە داهاتوویەکی نزیک دا سەردانی ئێران و تورکیا بکات.

ناوبراو لە پەراوێزی کۆبوونەوەی داووس لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەوەی کە چ کاتێک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات وتی: هیوادارم بە زوویی.

پدرسۆن تازەیی سەردانی سووریا و ڕووسیای کرد و دانوستانێکی لە گەڵ دژبەرە سوورییەکان لە ڕیاز ئەنجام داوە.

News Code 24547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =