گردبوونەوەی پاڵپشتی لە دەسەڵاتی سووریا لە ناوچە کوردنشینەکان

ژمارەیەک لە دانیشتوانی بەشە ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاواییەکانی ڕووباری فورات کە لە ژێر کۆنترۆڵی ‌هێزە کوردییەکانن بە بەڕێوە بردنی گردبوونەوەیەک داوای گەڕانەوەی سوپای سووریایان بۆ ئەو ناوچە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، دانیشتوانی بەشە ڕۆژاوایی و ڕۆژهەڵاتیەکانی ڕووباری فورات لە سووریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان ناسراو بە هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریادان لە پاڵپشتی لە سوپای سووریا کۆ بوونەوە.

ئەو کەسانە بە بەدەستەوە گرتنی ئاڵای سووریا و بە بێ سەرەنج دان بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە بەشە ڕۆژاوایی و ڕۆژهەڵاتییەکانی ڕووباری فورات دورشمی نەتەوایەتیان وتەوە.

خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە پێشوازی دەکەن لە سوپای سووریا و ئەو کەسانە کە لە دیمەشەوە دێن.

یەکێک لە شێخەکانی هۆزی شیتات جەختی کرد: پاش هەفت ساڵ شەڕ، سوپای سووریا توانی ڕۆژاوای فورات ئازاد بکات. ئێستا شەڕ کۆتایی هاتووە. بۆچی دانیشتوان ناتوانن لە نێوان دوو بەشی ڕۆژاوایی و ڕۆژهەڵاتی فورات ئازادانە هاتوچۆ بکەن؟

News Code 24546

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =