خێرایی جووڵەی زانستی وڵات بە هیچ لەونێک کەم نەبێتەوە و نەوەستێت

ڕێبەری باڵای ئێران وتیان: خێرایی جووڵەی زانستی وڵات نابێت کەم بێتەوە یان بوەستێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە لە دیداری بەرپرسان و توێژەرانی ئەرکانی گەشەی زانستی و تەکنۆلۆژیایی و وەزیری زانست و سەرۆک و مامۆستایانی زانستگا جەختیان کرد کە پێوسیتە هەموان هەوڵی هەمە لایەنە بۆ پێشکەوتنی زیاتری زانستی وڵات بدەن.

ڕێبەری جەختیان کرد دەبێ خێرایی بەرەوپێش چوونی زانستی وڵات بۆ ساڵانێکی درێژخایەن و تا گەیشتن بە لووتکەی زانستی بپارێزن و بەهێزتری بکەن.

 جەختیشیان کرد: هەر وڵاتێک لە زانستی نوێ و تەکنۆلۆژیای هاوپەیوەند دوا بکەوێت، چارەنووسێکی جگە لە دواکەوتوویی، زویربوون و چەوسانەوە لە لایەن زلهێزەکان نابێت.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە زەروورەتی وەرگرتنی زانست و قوتابی بوون لە لای زانایانی ڕۆژاوایی وتیان: ئێمە لە قوتابی بوون شەرممان نییە بەڵکوو لە هەمیشە بە قوتابی مانەوە شەرم دەکەین و بۆ پێشکەوتنی زانستی خۆمان لە هەموو تواناکانی ڕۆژاواییەکان کەڵک وەردەگرین.

جەختیشیان کرد کە نابێ هیچ کات متمانە بە پلان و ڕاسپاردەیی و ئامۆژگاری ڕۆژاواییەکان بکەین ئێستا وڵاتانی ڕۆژاوایی زیاترین پێشکەوتنیان لە بواری زانستی نوێ هەیە بەڵام زیاترین جەنایەتەکانی مێژوویان دژی گەلان کردووە.

News Code 24543

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =