ئەگەری بانگهێشت کردنی ئێران بۆ کۆنفڕانسی وەرشۆ

سەرۆک کۆماری پۆڵەندا لە ئەگەری بانگهێشت کردنی تاران بۆ کۆنفڕانسی دژە ئێرانی وەرشۆ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یۆرۆ نیوز لە هەواڵێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری پۆڵەندا بژاردەی بانگهێشت کردنی ئێران بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی وەرشۆی وەکوو ئەگەرێک ناولێبرد.

جروزالیم پۆستیش بە بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە نووسی: سەرۆک کۆماری پۆڵەندا دەڵێت هێشتا بڕیار لە سەر بانگهێشت کردن یان خود نەکردنی ئێران بۆ کۆنفڕانسی وەرشۆ نەدراوە.

پێشتر وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا بانگهێشت کردنی ئێرانی بە ئەو هۆکارە کە ئەگەری هەیە لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەگەری هەیە هەڕەشە بێت بۆ سەر ڕەوتی ئارامی بەڕێوە چوونی کۆنفڕانسەکە، ڕەت کردەوە.

کۆنفڕانسی وەرشۆ کۆنفڕانسێکی دژە ئێرانیە کە ئەمریکا دەیەوێت لە پۆڵەندا بەرێوەی ببات. ئەو کارە لە گەڵ کاردانەوەی تاران بەرەو ڕوو بووەتەوە و وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە یەکەم هەنگاودا دیپلۆماتی باڵای پۆڵەندای لە تاران بانگهێشت کرد و لە ڕۆژانی ڕابردووشدا جێگری وەزیری دەرەوەئ پۆڵەندا بۆ شرۆڤەی زیاتر سەفەری ئێرانی کردبوو.

News Code 24541

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =