ئێران بێ هیچ مه‌رجێک هێزه‌کانی له‌ سووریا بکشێنێته‌وه‌

باڵوێزی ئیسڕائیل له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وتی: ئێران بێ پێش مه‌رج هێزه‌کانی له‌ سووریا بکشێنێته‌وه‌!

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ده‌نی دانۆن، باڵوێزی ئیسڕائیل له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دوێنێ سێ شه‌مه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌ پرسی فه‌له‌ستین پاگه‌نده‌ی کرد: جیهان ده‌بێت ئێران که‌ پشتیوانکه‌ری سه‌ره‌کی تیرۆریسته‌کان ڕابگرێت.

ئه‌و زیادی کرد: ئێران به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلاری له‌ ڕێگه‌ی به‌رجامه‌وه‌ وه‌رگرت و ئه‌م پاره‌شی بۆ پشتیوانی له‌ تیرۆر له‌ ناوچه‌که‌ سه‌رف کرد. ئێران ئه‌م پاره‌ی له‌ ڕێگه‌ی عێراقه‌وه‌ بۆ یه‌مه‌ن و حزبۆڵا و شوێنه‌کانی دیکه‌ گواستووه‌ته‌وه‌. ئێران ده‌بێت به‌ په‌له‌ و بێ هیچ مه‌رجێک خاکی سووریا چۆڵ بکات. ئیسڕائیل له‌ دوای په‌ره‌دان به‌ شه‌ڕ نییه‌، ئه‌و که‌سانه‌ی بانگه‌وازی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئیسڕائیل به‌ ته‌واوی ده‌سڕنه‌وه‌ ده‌بێت وڵام بده‌نه‌وه‌.

دانۆن پاگه‌نده‌ی کرد: ئیسڕائیل ده‌توانێت له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران له‌ خۆی به‌رگری بکات. ۱۹ی دیسامبه‌ر وتمان که‌ حزبۆڵا به‌ پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌نگاوی ناوه‌، ئێران زیاتر له‌ ۷ ملیار دۆلاری بۆ له‌ناو بردنی ئیسڕائیل سه‌رف کردووه‌. ئێران به‌ ملیار سه‌رفی پشتیوانی له‌ ئه‌سه‌د، عێراق، سووریا و حزبۆڵای لوبنان ده‌کات ئێران هه‌وڵ ده‌دات به‌ره‌یه‌کی سه‌ربازی له‌ دژی ئیسائیل ساز بکات.

ئه‌م به‌رپرسه‌ زایۆنییه‌ ئاماژه‌ی دا: ڕێگه‌ ناده‌ین ئێران نه‌ له‌ لوبنان و نه‌ له‌ غه‌زه‌ و نه‌ له‌ سووریا و نه‌ هیچ شوێنێکی دیکه‌ سه‌ربکه‌وێت. چاوه‌ڕوانین که‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش حزبۆڵا و حیماس و جه‌هادی ئیسلامی به‌ تیرۆریست پێناسه‌ بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌یه‌ته‌ دی خۆمان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین.

News Code 24540

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =