ئێران له‌ ته‌کنۆلۆژیای ناڤۆکی گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێکی زۆر به‌رز

سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ناڤۆکی ئێران وتی: ۱۰ و ۱۱ی ڕێبه‌ندان ده‌چمه‌ ئه‌رده‌کان و ۳۰ تۆن کێکی ئۆرانیۆمی به‌رهه‌م هاتوو له‌ ئێران بۆ شاری ئه‌سفه‌هان ده‌گوازینه‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆک ڕێکخراوی وزه‌ی ناڤۆکی ئێران وتی: دوای ۴۰ ساڵ له‌ سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی، له‌ ته‌کنۆلۆژیای ناڤۆکی به‌ ئاستێکی زۆر به‌رز گه‌یشتووین. ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ڕووی توانی ناڤۆکییه‌ هیچ ئاسته‌نگ و کێشه‌یه‌کمان بۆ نه‌ماوه‌. 

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ ئۆرانیۆمی ۲۰ له‌ سه‌دمان له‌ ڕێئاکتۆری تاران ده‌ست پێ کردووه‌ و ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌ سه‌ر توانی ناوخۆیی به‌ ده‌ست هاتووه‌. ئێمه‌ ئه‌و کاتیش وتمان که‌ ڕێئاکتۆری ناڤۆکی ئه‌راک به‌ چیمه‌نتۆ پڕ نه‌کراوه‌ته‌وه‌، ته‌نیا مه‌خزه‌نێک پڕ کرایه‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ش کۆن بوو، ئێمه‌ سه‌رقاڵی ساز کردنی نموونه‌یه‌کی نوێین تاکوو ڕێئاکتۆری ئه‌راک دیسانه‌وه‌ بکه‌وێته کار. به‌ڵام ئه‌و کات نه‌ماتوانی باسی ئه‌مه‌ بکه‌ین چون کێشه‌ ساز ده‌بوو ته‌نیا به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازی ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته‌ بوو.

ساڵحی وتی: توانای وێستگه‌ی ناڤۆکی بوشێهر هه‌زار مگاواته‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئۆرانیۆمی پیتاوی باشی بۆ به‌رهه‌م نه‌هێنین کاره‌ساته‌. که‌واته‌ ئێمه‌ پله‌ به‌ پله‌ و خانه‌ به‌ خانه‌ له‌م پرسه‌دا به‌ سه‌رکه‌وتن گه‌یشتووین. 

وتیشی: ۱۰ و ۱۱ی ڕێبه‌ندان ده‌چمه‌ ئه‌رده‌کان و ۳۰ تۆن کێکی ئۆرانیۆمی به‌رهه‌م هاتوو له‌ ئێران بۆ شاری ئه‌سفه‌هان ده‌گوازینه‌وه‌ که‌واته‌ ئه‌گه‌ر پیشه‌ی ناڤۆکی ئێران خاوه‌ هۆکارێکی زانستی بۆ ئه‌م کاره‌ ناو ببه‌ن، کاره‌کان وه‌ک وتم هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌ره‌و پێش ده‌چێت. ئێسته‌ ئێمه‌ سه‌رقاڵی ساز کردنی ئێزگه‌ی ناڤۆکی ژماره‌ ۲ و ۳ له‌ بوشێهرین، که‌ ئه‌مساڵ هاوین به‌ردی بناغه‌یان دادنرێت. ئایا پێشتر ئێمه‌ خۆمان توانی دروست کردنی ئێزگه‌ی ناڤۆکیمان بوو؟

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: یه‌کێک له‌و مه‌رجانه‌ی ئێمه‌ قبووڵمان کردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ئێستادا پیتاندنی ۲۰ له‌ سه‌دی ئۆرانیۆم ڕابگرین نه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه‌ ڕابگرین. ئێمه‌ کاتێک دانوستانه‌کانی به‌رجام ئه‌نجام ده‌بوو بێ ده‌نگ و هه‌را هۆڵێکی سانتریفیۆژمان له‌ نه‌ته‌نز ساز کرد، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ به‌ پێی به‌رجام بوو، به‌ڵام وتمان با ده‌نگ و هه‌رای لێنه‌که‌وێته‌وه‌. ئێمه‌ دوای به‌رجام ده‌ستمان به‌ ۴۰۰ تۆن ئۆرانیۆم گه‌یشتووه‌ ئایا ئه‌مه‌ ڕاوه‌ستانی پڕۆژه‌ی ناڤۆکی ئێران بووه‌؟

ساڵحی جه‌ختی کرد: زۆر ڕوون که‌ ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا به‌ڵێنه‌کانی خۆیان پێشێل کردووه‌. به‌ڵام ئێمه‌ به‌ پێی به‌رجام توانی ناڤۆکی خۆمانمان زیاتر کردووه‌ و ئه‌وانیش ناتوانن هیچ بڵێن. به‌ر له‌ به‌رجام هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی ئێمه‌ به‌ ژێر یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وت گه‌یشتبوو. که‌شتییه‌کانی ئێمه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی بیمه‌ نه‌یانده‌توانی سه‌فه‌ر بکه‌ن، ئه‌مه‌ش با بێستێت که‌ توانی ئه‌وه‌مان نه‌بوو دۆلار بۆ وڵات بگه‌ڕێنینه‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ڵام ئێسته‌ که‌شتییه‌کانی ئێمه‌ له‌ حاڵی چالاکین، لانی که‌م کێشه‌کانی ڕابردوومان نییه‌ و هه‌موو جیهان له‌ دژی ئێمه‌ نین و بڕیار نامه‌ له‌ دژی تاران ناده‌ن که‌ ده‌بووه‌ بیانۆ بۆ ئه‌مریکا تاکوو گوشاره‌کانی زیاتر بکات. من به‌رپرسی ته‌کنیکی ئه‌م وڵاته‌م و له‌ ڕووی ته‌کنیکی و زانستییه‌وه‌ دڵنیایی ده‌ده‌م که‌ هیچ شتێکمان له‌ ده‌ست نه‌داوه‌ ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ کاری کانگایی خۆمان و پیتاندنی ئۆرانیۆمیش دریژه‌ی هه‌یه‌، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ دروست کردنی سانتریفیوژی نوێ.

News Code 24532

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =