کۆنگرێس یاسای گه‌ماڕۆدانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی سووریای واژۆ کرد

دوێنێ به‌ کۆی ده‌نگ، کۆنگرێسی ئه‌مریکا یاسایه‌کی تێپه‌ڕاند که‌ به‌ هۆی ئه‌م یاسایه‌ ئه‌و وڵات و که‌سانه‌ی له‌ به‌شی وزه‌، ئاسمانی و بازه‌رگانی سووریا پشتیوانی ده‌که‌ن گه‌ماڕۆی نوێ ده‌درێن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، لێژنه‌ی په‌یوه‌ندی نوێنه‌ره‌کانی ئه‌مریکا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا ده‌نگیان داوه‌ به‌ یاساییه‌ک که‌ به‌ هۆی ئه‌م یاسایه‌ ئه‌و وڵات و که‌سانه‌ی له‌ به‌شی وزه‌، ئاسمانی و بازه‌رگانی سووریا پشتیوانی ده‌که‌ن گه‌ماڕۆی نوێ ده‌درێن.

به‌ پێی ئه‌م یاسایه‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌بێت هه‌موو ئه‌و کۆمپانیا و که‌سانه‌ گه‌ماڕۆ بدات که‌ له‌ دوای کاری بازه‌رگانی و یارمه‌تی دانی سووریان، ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ به‌ تایبه‌ت به‌شی وزه‌، ئاسمانی و کاری ژێرخانی له‌ خۆ ده‌گرێت.

هه‌روه‌ها به‌ پێی ماده‌یه‌کی ئه‌م یاسایه‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌توانێت مه‌عافیه‌ت بدات به‌ مه‌رجێک که‌ هه‌وڵه‌کان له‌ سووریا له‌ درێژه‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌مارگرژی و جێگیر کردنی ئاشتی له‌ سووریا بێت.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ له‌ سینای ئه‌مریکا به‌ هۆی به‌شداری نه‌کردنی دیمۆکڕاته‌کان ده‌نگی له‌ سه‌ر نه‌درا، به‌ڵام کۆشكی سپی ڕایگه‌یاند که‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ پشتیوانی ده‌کات.

News Code 24530

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =