ئەورووپا ئۆکسیژێن و ئاو لە مانگ دەردێنێت

ڕێکخراوی گەردوونی ئەورووپا دەیەوێت تا ساڵی ٢٠٢٥ ی زایینی لە مانگ هەڵکۆڵین بۆ ئۆکسیژێن و ئاو دەست پێبکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تلگراف، ڕێکخراوی گەردوونی ئەورووپا ESA دەیەوێت  تا ساڵی ٢٠٢٥ ی زایینی لە مانگ هەڵکۆڵین دەست پێ بکات. ئەو ڕێکخراوە ڕێککەوتنێکی ١٢ مانگەی لە گەڵ کۆمپانیای مووشەک سازی Arian Group واژۆ کردووە تا خوێندنەوە و ئامادەکاری بۆ کاری هەڵکۆڵینی بەردی مانگ یان خود "ڕیگولیت" ئەنجام بدات.

ڕیگولیت تەواوی ڕووبەری مانگی تا قووڵایی ١٢ فووتی پۆشاوە و پێکهاتەیەک لە قوڕی جیاواز، glass fragments،مادەی م=کانگایی، پێکهاتەی کیمیایی وەکوو ئۆکسیسی ئاسنە. دەتوانرێت لە ئەو پێکهاتە ئۆکسیژێن و ئاو و سووتەمەنی دروست بکرێت.

لە ئەو پڕۆژە"گروپی ئارین" لە گەڵ کۆمانیای "ئارین سپەیس" و ستارس ئاپی ئاڵمانی PTScientists هاوکاری دەکەن تا یەک لندری مانگ دابڕێژن و دروستی بکەن. کۆمپانیای بەلژیکی Space Applications Services جیهازاتی زەینی، موخابرات و خزمەتگوزاری ئامادە دەکات.

ئاڵبەت بڕیار نییە مرۆڤ بنێردرێتە مانگ بەڵکوو جیهازاتی ڕۆبۆتیک کارەکان ئەنجام دەدات.

News Code 24523

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =