هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا بنکە سەربازییەکانی ئێرانی کردە ئامانج

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پاگەندەی کرد کە هێرشەکانی تێلاڤیڤ بۆ سەر سووریا بنکە سەربازییەکانی ئێرانی کردو ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ سەبارەت بە هێڕشی ئاسمانی ئەم دواییەی ئەو ڕژێمە بۆ سەر دیمەشق قسەی کرد. ناوبراو پاگەندەی کرد: هیڕشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا لە بنەڕەتدا بنکە سەربازییەکانی ئێران لە دیمەشقی کردە ئامانج.

ناوبراو زیادی کرد: هەر کەوسێک کە هەوڵ دەدات خەسار لە ئێمە بدات دەکرێتە ئامانج. کەسێک کە هەوڵ دەدات ئیسرائیل بسرێتەوە ئەبێ بەرپرسایەتی تەواوی قبووڵ بکات.

نتانیاهۆ پێشتریش وتبووی: ئێمە یەک سیاسەتی نەگۆڕمان هەیە؛ ئەویش هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئێران لە سووریا و خەسار دان لە کەسێکە کە هەوڵ دەدات زیان لە ئێمە بدات.

News Code 24517

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =