تلاڤیڤ دەیویست هێرشی ناڤۆکی بکاتە سەر میسر و سووریا

ڕوژنامەیەکی عیبری زمان ڕایگەیاند کە لە ساڵی ۱۹۷۳ی زاینی ئیسڕائیل ویستوویەتی هێرشی ناڤۆکی بکاتە سەر میسر و سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، ڕۆژنامەی عبری هائارتز ڕایگەیاند کە بە پێی بەڵگەکان، لە ساڵی ۱۹۷۳ی زاینی ئیسڕائیل ویستوویەتی هێرشی ناڤۆکی بکاتە سەر میسر و سووریا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، موشە دیان، وەزیری شەڕی ئەو کاتی ئیسڕائیل داوای لە سەرۆک وەزیران کردبوو تاکوو مۆڵەتی پێ بدات و لە چەکی ناڤۆکی لە دژی میسر و سووریا کەڵک ببات.

دیان داای لە هێزی سەربازی ئیسڕائیل کردبوو کە بۆ شەڕی ناڤۆکی لە دژی میسر و سووریا خۆیان ئامادە بکەن کە دواجار دژایەتی ئەم کارە کرا.

هەروەها بەرپرسانی ئیسڕائیل لە میانەی ساڵانی ۱۹۶۲ تا ۱۹۶۳ کۆبوونەوی نەهێنیان بووە سەبارەت بە کارهێنانی چەکی ناڤۆکی و ئەنجامەکانی لە ناوچەکە لە دژی وڵاتانی دراوبێ.

News Code 24515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =