گرنگ ترین کێشەی ناوچەکە ڕژیمی زایۆنییە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گرنگ ترین کێشەی ناوچەکە ڕژیمی زایۆنی و سیاسەتە داگیرکارانەکانیەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ماچی پرز میسلاڤلانگ، جێگری وەزیری دەرەوەی پۆلەند سەردانی ئێرانی کردووە و لەگەڵ عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دیداری کرد.

ئەم بەرپرسە پۆلەندیاییەی لەم دیدارە جەختی کرد لە پشتیوانی کردنی بەرجام و وتی: کۆنفڕانسی پێشبردنی ئاشتی و ئەمنیەت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە‌گشتی بەڕێوە دەچێت و لە دژی ئێران نییە.

ئەو زیادی کرد: وەرشۆ لە سەر ئەم بڕوایە کە ئێران ئەکتەرێکی گرنگی ناوچەکەیە. ئامانجی ئەم کۆنفڕانسەش چارەسەر کردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، پۆلەند ڕێگە نادات لە دژی ئێران هەنگاوێک هەڵبگیردرێت.

لای خۆیەوە عێراقچیش لەم دیدارە وتی: قەیرانی ناوچەکە ڕیشەی لە داگیرکاری ڕژیمی زایۆنیدا هەیە و ئێسڕائیل گەورەترین کێشەی ناوچەکەیە. تاکوو فەلەستینییەکان بە مافی خۆیان نەگەن ناوچەکە ئارامی بەخۆیەوە نابینێت. وەک ڕوونیشە ئەمریکا لەمکۆنفڕانسە لە دوای ئامانجی خۆیەتی.

وتیشی: کێشەی دیکە دەستێوەردانی ئەمریکا لە ناوچەکەیە. لە کاتێکدا ئەمریکا ڕێککەوتنی بەرجامی لەناو برد چۆن پاگەندەی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە دەکات.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تاران ناتوانێت قبووڵی بکات لە پۆلەند هاوڕێی ئەمریکا بکات. وەرشۆ دەبێت چاوەڕوانی ئەنجامەکانی ئەم کۆنفڕانسە بێت. ئێران هەمیشە لە دوای ئاشتی و سەقامگیری بووە و شەڕی داعشیش سەڵماندی. بەڵام هەوکات قبوڵیشی ناکات هیچ وڵاتیک لە ناوچەکە و دەرەوە لە دژی هاوپەیمانی ساز بکەن.

News Code 24513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =