ڕێگە نادەین ناوچەیەکى وەک کوردستانى عێراق لە سووریا دروست ببێت

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: " نایانەوێت بە دروستکردنى ناوچەى ئارام لە سووریا هەرێمی کوردستان دروست ببێتەوە".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکدا لە ئەنجومەنی شورای ئابووری تورکیا، ڕایگەیاند:" دووشەممە تا چوارشەممە گەشتمان بۆ رووسیا ھەیە، لەگەڵ ڤیلادیمێر پووتین تاوتوێی پێشھاتەکانی ناوچەکە دەکەین."

ڕاشیگەیاند:" ئێمە بەڵێنمان داوە لەو شوێنانەى لە سووریا کۆنتڕۆڵمان کردووە ئاسوودەیی دابین بکەین، ئەگەر ئێمە نەبوینایە هەواڵى مردنى سەدان ھەزار کەسمان لە ئەدلەب دەبیست".

ئەردۆغان وتى: ئێمە کارەکانمان لە مەنبج تەواوکردوە و دۆخى ئەمنى مەنبج دەگرینە دەست و ڕادەستى خاوەنەکەى دەکەینەوە.

وتیشی: ''ئامانجمان لە خواستی ناوچەی ئارام ئەوەیە کە پەیەدە لە سنوورەکانمان دووربخەینەوە و ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنتڕۆڵى خۆماندا بێت".

ئەردۆغان ئاماژەى بەوەشکردوە کە" ئێمە نامانەوێت ناوچەیەکى ئارام بەرامبەر تورکیا دروست بکەین، ڕێگە نادەین ناوچەیەکى ئارامى هاوشێوەى کوردستانى عێراق دروست ببێت، هەر کەسێک ئامادەبێت پشتگیریمان بکات کارى لەگەڵ دەکەین."

جەختیشی کرد کە ئەمەم بە ترامپ وتووە کە "ئێوە پشتگیری لۆجیستیمان پێبدەن ئێمە داعش و رێکخراوەکانى دیکە لێرە پاک دەکەینەوە"

News Code 24510

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =