ئەمریکا هێشتا مافی ژنان و پیاوانی ڕەش پێست پێشێل دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە دەستگیر بوونی هەواڵنێری پرێس تیڤی ڕایگەیاند: ئەمریکا هێشتا مافی ژنان و پیاوانی ڕەش پێست پێشێل دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد جەواد زەریف ئاماژەی بە درێژە کێشانی دەستگیری هەواڵنێرەکەی پرێس تیڤی کرد و جەختی کرد: پێویستە دوەڵەتی ئەمریکا ئەم بابەتە ڕوون بکاتەوە کە چۆن مەرزییە هاشمی، هەواڵنێری پرێس تیڤی مەترسی هەڵاتنی هەیە و دەبێت تاکوو کاتی شایەتی دانی دادگا زیندانی بکرێت.

ئەو زیادی کرد: ئەوەی سەیرە کاتی شایەتی دان لە دادگاش کۆتایی پێهاتووە و هێشتا ئەو لە زیندان دایە. ٥۰ ساڵ دوای تیرۆری مارتین لوتر کینگ، هێشتا لە ئەمریکا مافی ژنان و پیاوانی ڕەش پێست پێشێل دەکرێت.

News Code 24509

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =