هەڕەشەی وەزیرێکی ئیسڕائیلی لە سووریا

وەزیرێکی زایۆنییەکان هەڕەشەی توندی لە سووریا و سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، یوڤاڵ شینیتز، وەزیری وزەی ئیسڕائیل هەڕەشەی کرد: ئەگەر بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا بەر جێگیر بوونی هێزە ئێرانییەکان لە سووریا نەگرێت، خۆی و دەسەڵاتەکەی دەکەوێتە مەترسی جدییەوە.

ئەو زیادی کرد: ئەگەر ڕێگە بە هێزە ئێرانییەکان بدات هێرش بکەنە سەر ئیسڕائیل خۆی و دەسەڵاتەکەی دەکەوێتە مەترسی. ئێمە ناتوانین لە دۆخێکدا بژین کە لە سووریاوە هێرش بکرێتە سەرمان.

ئەم وەزیرە زایۆنییە وتی: ئیسڕائیل شەڕێکی دەروونی لە دژی ئێران دەست پێ کردووە.

وەزیری وزەی ئیسڕائیل لە حاڵێکدا ئەم قسانە دەکات کە فڕۆکە جەنگییەکانی زایۆنییەکان دەیان جار خاکی سووریایان بۆردمان کردووە.

News Code 24508

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =